Information about Psychology

ئیڤان بترۆڤیتش باڤلۆڤ

ماوەی ژیان:٢٦ی ئەیلوولی ١٨٤٩ تاکوو ٢٧ی شووباتی ١٩٣٦)، زانایەکی بواری پزیشکی ڕوسی بووە و خەڵاتی نۆبێلی لەبواری پزیشکدا وەرگرتووە، لە تەمەنی ٧٧ ساڵیدا فێری خوێندن بووە بەڵام بەھۆی کەوتنی لەشوێنێکی بەرزەوە جەستەی تووشی زیانێکی زۆربۆتەوە و لە تەمەنی ١١ ساڵیدا چۆتە قوتابخانە، ساڵی ١٨٧٠ وازی لە پەیمانگا ھێناوە و پەوەندی بەزانکۆی سانت بترسبۆرگەوە کردووە.

لە ساڵی ١٨٧٠ لەزانکۆی بترسبۆرگ لەبەشی فیزیا و بیرکاری خوێندوێتی، لەچوارەم ساڵی خوێندنی زانکۆ بەدواداچونێکی بۆ پەنکریاس کردووە و خەڵاتی زانکۆی باڵای بەدەستھێناوە، ساڵی ١٨٧٥٥ بەسەرکەوتنێکی گەورەوە زانکۆی لە بواری زانستی سروشتی تەواوکردووە، دواتر پەیوەندی بە ئەکادیمیای پزیشکی نەشتەرگەریەوە کردووە و لەساڵی ١٨٧٨ بڕوانامەی دکتۆرای بەدەستھێناوە، لەساڵی ١٨٧٩ بەھۆی پیچشکەوتنەکانێوە خەڵاتی ئاڵتونی وەرگرتووە.

ئیڤان باڤلۆڤ لە پێشبڕکێیەکی ئەکادیمیا یەکەمی بەدەستھێناوە و بۆتە بەڕێوەبەری تاقیگەی زانستی کارەکانی ئەندامی لەش لەلای سێرگی بۆتکینی پزیشکی بەناوبانگ، ئەندامی ئەکادیمیای زانستی بووە، تاکو ساڵی ١٩٢٤ یش مامۆستا و سەرۆکی بەشی فیزۆلۆجیا بووە لەئەکادیمیای پزیشکی سەربازی، توانیوێتی یاس و بنەما سەرەکیەکانی چالاکی مێشک بدۆزێتەوە، بەگشتی ڕێڕەوەکەی بەنەمایەکی زانستی سروشتی بووە بۆ زانستی دەرونی.

ئیڤان باڤلۆڤ دوو پەرتوکی نووسیوە یەکیەکیان ٢٠ ساڵ لەدیراسەکردنی چالاکی مێشکی باڵای ئاژەڵەکانە و ئەوی تریشیان وانە ووتنەوە لەکاکردنی نیوەی تۆپی مۆخ، لەساڵی ١٩٠٤ خەڵاتی نۆبڵی لە بواری پزیشکدا وەرگرتووە، لە ٢٧ی شووباتی ساڵی ١٩٣٦ لەتەمەنی ٨٦ ساڵیدا کۆچی دوایی کردووە.


سیگمۆند فرۆید

ژیاننامە

فرۆید لە مایسی (١٨٥٦) لە خێزانێکی جولەکەی دەستکورتدا لە دایک بووە، پاشان خێزانەکەی لە دەستی ھەڵمەتی ھۆلۆکۆست (دژەسامیەت) ھەڵھاتون چون بۆ شاری (لێپزینگ)، پاشان دوای ماوەیەکی کەم لە ڤییەننا جێگیربوون و فرۆیدی تەمەن چوار ساڵە بەشی زۆری تەمەنی خۆی لەو شارەدا بەسەر دەبات، ساڵی (١٩٣٨)، نازییەکان نەمسا داگیر دەکەن و لەسەر ئەوەی جولەکەیە، زۆری بۆ دەھێنن، ئەویش بە خۆیی و خێزانەکەیەوە ڕودەکاتە لەندەن و ھەر لەوێش دەمرێت.

شۆڕشی فرۆید لە کەسایەتی مرۆڤدا

ئەم ڕاپورتە ھەوڵدانێکە بۆ تێگەیشتن لە تیۆرە شۆڕشگێرێکەی فرۆید (سایکۆلۆژیایی شیکاری)، بەمەبەستی ئەوەی ئایا سایکۆلۆژیای شیکاری ئایدیایەکی مەزنە لە بواری کەسایەتیدا یاخود نا؟ ھەروەھا بنەما بنەڕەتییەکانی ئەم تیۆرە لێرەدا باسکراون، لەگەڵ باسکردنی بۆ چوونی شارەزایان لەم بوارەدا، ھەروەھا گەلێک ڕەخنە ئاڕاستەی تیۆرەکە کراون، باسکراون لەگەڵ لایەنە بەھێزو تۆکمەکانی تیۆرەکە.

ئەوەی پێویستە باسبکرێت، ئەوەیە کە سایکۆلۆژیای شیکاری میتۆدێکە بۆ تێگەیشتن لە کارە‌ عەقڵیەکان و قۆناغەکانی گەشەکردن و بەرەو پێشچونیان، سایکۆلۆژیای شیکاری ھەوڵ ئەدات بۆ دۆزینەوەی پەیوەندی ئاڵۆزی نێوان عەقڵ و جەستەی مرۆڤ، تێگەیشتن لە ڕۆڵی ھەست و سۆزەکان لەگەڵ ئەمانەشدا سایکۆلۆژیای شیکاری بناغەی گەلێک چارەسەری ترە.


ئەوەی فرۆید کردی وەک شۆڕشێک وابوو لەکاتی خۆیدا، تەنانەت ئێستاش بەشێوەیەکی بەرفراوان قابیلی قبوڵکردنە لەلایەن زۆربەی قوتابخانە دەرونیەکانەوە.

ساڵی (١٨٩٦) فرۆید زاراوەی (سایکۆلۆژیای شیکاری) داھێنا، لەماوەی (٤٠) چل ساڵی دوایشدا ھەموو ھەوڵی خۆی خستەگەڕ بۆ گەشە پێدانی (بنەماکانی، ئامانجەکانی، تەکنیکەکانی، ڕێگەکانی چارەسەری سایکۆلۆژیای شیکاری).

* زۆربەی نوسینەکانی فرۆید و بیرکردنەوەکانی تایبەتە بە ژیانی عەقڵ (MENTAL LIFE) و ڕاڤەکردنی خەون و تەکنیکی سایکۆلۆژیای شیکارکردن لەگەڵ ھەندێ بابەتی تردا.


سایکۆلۆژیای شیکاری بەردەوام بووە لە گەشەکردن و لە ساڵی ١٩٢٥ گەیشتە لوتکەو ترۆپکی گەشەکردن و بووە بەربڵاوترین بزوتنەوەی جیھانی و فرۆیدیش بووە کەسێکی ڕادیکاڵی بەھۆی کارەکانیەوە بەماوەیەکی َزۆر کەم بووە ناودارتین ڕابەری سایکۆلۆژیای شیکاری، وە پاش مەرگیشی فرۆید کەلەپورێکی بێھاوتای بۆ بەجێھێشتوین کەتا ئێستاش کاریگەری بەردەوامی خۆی ھەیە.

بۆیە فرۆید پێی وایە سایکۆلۆژیای شیکاری کاریگەرترین میتۆدە بۆ بەدەستھێنانی زانیاری لەبارەی عەقڵی مرۆڤەوە… وە لەڕێگەی سایکۆلۆژیای شیکارکردنەوەیە، کە نەخۆش ئەتوانێت خۆی ئازاد بکات لە ئاڵۆزیە عەقڵیەکان و ڕێگەی تریش بگرێتە بەر بۆ تێگەیشتن لە خودو ئەوانیتر.

ھەڵسەنگاندنی گشتی سیستەمەکەی فرۆید

ئێمە دوو ڕەخنەی سەرەکیمان لە سیستەمەکەی فرۆید ھەیە، کە یەکێکیان فەلسەفیەو ئەویتریان زانستیە، لە ڕووی فەلسەفیەوە ئێمە ماتریالەکەی فرۆید ڕەتدەکەینەوە، فرۆید ھەموو وەزیفە بەرزەکانی مرۆڤ کورتدەکاتەوە، بۆ ئاستی ئاژەڵ، ئەو ەیچ جیاکاریەکی بنەڕەتی لە نێوان مرۆڤ و ئاژەڵدا ناکات، لای فرۆید مرۆڤ ئاژەڵێکە تۆزێک پەرەی سەندوە، ئەوەی مرۆڤ لە ئاژەڵ جیادەکاتەوە بریتیە لە ئایدیا زانستی و ەونەری و دینیەکانی، دەستکەوتەکانی ئەو تەنیا بریتین لە وەرچەرخاندنی پاڵنەری سێکسی، بەشێکی گەورەی سیستەمەکەی فرۆید بەم تەدارەکە ماتریالستیە گەندەڵ بووە، کەوا دیارە بە شێوەیەکی نەستیانە کەوتۆتە ژێر کاریگەری ئەو ژینگە ماتریالستەوە، کە فرۆیدی تێدا ژیاوە.

لە ڕووی زانستیەوە گەورەترین لاوازی فرۆید لەوەدایە، کە گشتاننێکی بێپاساوی مۆڵەق پێشکەشدەکات، فرۆید چاوێکی سایکۆلۆژی زۆر تیژی ھەیە، کەوای لێدەکات بتوانێت گرفتەکان بە شێوەیەکی وەھا شیکار بکات کە ەیچ کام لەوانەی پێش خۆی بۆی نەچوون، بەڵاَم بۆ بەدبەختی لە یەکدانە یان چەند بارێکی کەمەوە گشتاندنەکەی دەکات، ئەو لە نەخۆشیە نیرۆتیکیەکانەوە ھەندێک خاسیەت ھەڵدەھێنجێت و یەکسەر دەرئەنجامی گرێوگۆڵە دەرونیەکان، بەسەر ھەموو مرۆڤێکدا پیادەدەکات، ئەم گشتاندنە بەنسبەت عەقڵی زانستیەوە زۆر نامۆیە، ھەر ئەمەیە وایکردوە کەشتێکی تاڕادەیەک قورسە ڕەگەزە بەنرخەکانی ناو سیستەمەکەی فرۆید لە بێ بەھا یان ئەوانەی ماتریالەکەی تێکی داون، جیا بکەینەوە. دوای ئەوەی شەن و کەویان دەکەین و لە بیژنگیان دەدەین ژمارەیەکی زۆر لە ڕەگەزە بە نرخەکانمان بۆ دەمێنێتەوە، کە ەیچ قوتابیەکی سروشتی مرۆڤ ناتوانێت پشتگوێیان بخات.

لێرەوە دەڵێن فرۆید دژی عەقڵانیەت نیە، بەڵکو سەرلەبەری بۆ عەقڵانیەت دەگۆڕێت، نەخشەیەکی نوێی پێ دەبەخشێت، ھەڵەیە گەر وابزانین پڕۆژەی فرۆید دژایەتیکردن وسوکایەتی پێکردنی عەقڵە، بەڵکو پڕۆژەی ئەو دروستکردنی جۆرێکی تازەی ڕوانینە کە لە بڕی ستایشکردن و پیاھەڵدان، بەناسینی کەم و کوڕی و تاریکیەکان دەسەڵاَتی گەورە دەکات، فرۆید بانگەشەی مۆدێرنەی برینداکرد، نەک لەبەرئەوەی دژایەتی مۆدێرنە دەکات، بەڵکو لەبەر ئەوەی تەکنیکێکی تازەی سەیرکردن بھێنرێتە ئاراوە کە ناچارمان دەکات بۆ تێگەیشتن و بەھێزکردنی شتێک لە دژەکەی بڕوانین، فرۆید گوتی؛ لە ھۆشیاری تێناگەین گەر نا ھۆشیاری نەناسین، خۆشەویستیمان بۆ ئاشکرا نابێت، گەر چاومان لەسەر ڕق نەبێت، ئیڕۆس ناناسینەوە، گەر غەریزەی مەرگمان بەجدی وەرنەگرتبێت.

بەڕاستیش لەکوێدا خەڵک خۆشەویستی دبینی، ئەو ڕقی ئەدۆزیەوە، لە کوێدا خەڵک ڕێزی باوک و دەسەڵاتیان ئەبینی، ئەو لە ململانێ و ڕکەبەرایەتیە شاراوەکان دەدوا.. لە کوێدا خەڵک تەندروستی ئەدۆزیەوە، ئەو باسی لە پەشێویە دەرونیەکان دەکرد.

(میشیڵ فۆکۆ) لە نوسینێکدا فرۆید لەگەڵ مارکس و نیچەدا بە دامەزرێنەرانی تەکنیکی تازەی ڕاڤەکردن دادەنێت، ئەو دەنوسێت (فرۆید، مارکس، نیچە) بەڵگەیەکی تازەیان بە جیھانی ڕۆژئاوانەدا، واتایەکی تازەیان بەوشتانە نەبەخشی کە واتایان نەبوو، بەڵکو سروشتی دەلیل و ئەو چۆنایەتیانەیان گۆڕی کە دەشێ بەھۆیانەوە دەلیلەکان ڕاڤەبکەین، یەکێک لە خەسڵەتەکانی ئەم تەکنیکە بریتیە لە بەردەوامی و ڕانەوەستان بەڕاستیش ەیچ میتۆدێک ھێندەی دەرونشیکاری تەفسیرو ڕاڤەکردنی جیاوازو ھەمە ڕەنگی بەرھەم نەھێناوە، ناوی ئادلەرو ڕایش و ئەریک فڕۆم و مارکیۆز تادەگاتە جاک لاکان بەسە بۆ ئەوەی دەوڵەمەندی و ھەمەڕەنگی میتۆدەکانی فرۆید ئاشکرا بکات، ھەروەھا کەم میتۆدیش ھێندەی دەرونشیکاری بوارە جیاوازەکانی بیری مرۆڤایەتی ناچارکردوە بڕێکی زۆر لە چەمک و زاراوەکانی بەکاربھێنێت، لە ڕەخنەی وێژەی و کۆمەڵناسی و فەلسەفیەوە بگرە تا زانستی ڕامیاری و ئەنسرۆپۆلۆژیا.

کێشەکە لێرەدا ئەوە نیە ئایا تێگەیشتنەکانی فرۆید بۆ مرۆڤ و کۆمەڵگە، تێگەیشتنێکی ڕاستن یان ھەڵە، بەڵکو ئەوەی گرنگە و دەبێت ھەمیشە لەبەر چاومان بێت کەھەرگیز لە کێشەکانی مرۆڤ و کۆمەڵگە تێناگەین، گەر بە وێستگەکانی فرۆیدا تێنەپەڕین.

لە کۆتایدا دەڵێین کەلتورێک کە ھێشتا فرۆیدی بە وردی نەناسیوە و پەرتووکەکانی وەرنەگێڕاوەو سەر قاڵی وتووێژی تێزەکانی نەبووە، ئەوا لە فەرھەنگ و کەلتورێکی لەم چەشنەدا فرۆید دەتوانێت ھەمیشە پرسیاری گرنگ و ئاسۆیەکی فراوانی وتووێژبێت لەسەر مرۆڤ، خێزان، پەروەردە.

ئەم تۆزە قسەیەش ھەوڵدانێکە بۆ نزیکبونەوە لە ناسینی بیریارێک کە کەمترین شت لە بارەیەوە بڵێین ئەوەیە، کە یەکێکە لە بیریارە مەزنەکانی مۆدێرنە.

Q